AP ١٤٠٥ گوڵان ٢٥ ٢١:٢٨

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سنە: دەبێ سپاسی کورد بکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سنە: دەبێ سپاسی کورد بکەین

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەردانێکی چەند ڕۆژە لە پارێزگای کوردستانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەخت لە یەکڕیزی و یەکگرتوویی نەتەوەی ئێران وتی: خەڵکی کوردستان بە خۆڕاگری و لێکتێگەیشتن و هۆشیاریی سیاسی بەرز ڕۆڵێکی زۆر بە نرخیان لە پاراستنی سنوورەکانی وڵات و پووچەڵکردنەوەی دوژمنان گێڕا.

ئیسماعیل بەقایی ڕۆژی هەینی لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا لە سنە، لە وەڵامی لێدوانی دووبارەی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە کورد وتی: ئێمە هەرگیز گرنگیمان بە هەڵوێستی بیانییەکان سەبارەت بە هاووڵاتییانمان نەداوە. ئێمە دەزانین ئێرانییەکان بە کورد، لوڕ، تورک، بەلووچی و فارسەکانیشەوە چۆن نیشتمانیان خۆشدەوێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەم قسانە کە دەیبیستن نیشانەی بێهیوایی و تێنەگەیشتنە لە گەلی ئێران و دوژمن بۆ گەیشتن بە ئامانج و خواستە ناڕەواکانی پەنا بۆ هەر پیلانێک دەبات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: قسەی بەرپرسانی ئەمریکا هێندەی تر شانازیمان پێدەدات بە تێگەیشتنی گەلی کورد و دەبێ دەستخۆشییان لێ بکەین کە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی دوژمن بوونەتەوە و دوژمنیان بێ هیوا کردۆتەوە لە جێبەجێکردنی کارە خراپەکانیان.

News ID 59497

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha