AP ١٤٠٥ گوڵان ٢٤ ١٥:٥٩

جەیمز جێفری: ترامپ سەبارەت بە کورد درۆ دەکات

جەیمز جێفری: ترامپ سەبارەت بە کورد درۆ دەکات

جەیمز جێفری، نێردەی تایبەتی پێشووی ئەمەریکا بۆ سوریا و بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکای دژ بە کورد بە "بێ بنەما" وەسف کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیز جفری ڕایگەیاند، ئەو بانگەشانە هیچ دەرئەنجامێکی کردەیییان نابێت.
جێفری لە لێدوانێکیدا لە "دیالۆگی عێراقی" ئەنجومەنی ئەتڵەسی لە واشنتۆن، وتی: "کەس جگە لە خودی دۆناڵد ترامپ پێی وایە نیە هاوبەشە کوردەکانی ئەمریکا هیچ هەڵەیەکیان کردبێە".
ترامپ پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گرووپە کوردییەکان دەستیان بەسەر بەشێک لە چەکەکاندا گرتووە کە بڕیار بووە بگاتە ناوخۆی ئێران بە سەر ناڕازیاندا دابەش بکرێت بۆ دژایەتی حکوومەتی تاران .

هەروەها وتی: "کورد بێ هیوای کردووین، تەنها دەبەن، دەبەن، دەبەن، و تەنها کاتێک پارەیان پێدەدرێت شەڕ دەکەن".
جەیمز جێفری کە ماوەی دوو ساڵ وەک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لە ئیدارەی ترامپ کاری کردووە، ئەو لێدوانانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا زۆرجار بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕاستی لێدوانەکانی قسە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ترامپ ئەم قسانە دەڵێت؛ زۆرجار قسە دەکات بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە ئایا ئەم ئیدیعایانە لە ڕاستیدا ڕاستن یان کاریگەرییەکانی چین".
دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هیچ ڕێوشوێنێکی فەرمی یان بەدواداچوونێک لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ئیدیعایانەدا ناگیرێتەبەر و وتی: “تا بەدواداچوونێک نەکرێت – و بەدواداچوونیش نابێت – نابێت نیگەران بن لەم بارەیەوە.”

News ID 59489

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha