ڕێككه‌وتن له‌نێوان پێشمه‌رگه‌‌ و سوپای عێراق بۆ ئۆپراسیۆنی موسڵ كراوه‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كراوه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، مه‌سعود بارزانی‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرای کرد: ڕێككه‌وتن له ‌نێوان هێزی پێشمه‌رگەی هەرێمی کوردستان ‌‌و هێزه‌كانی سوپای عێراقیدا كراوه ‌بۆ چۆنیەتی بەشداریی لە شەڕی موسڵ.

بارزانی سەبارەت ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ جه‌ختی كرده‌وه‌ "تێكشكاندنی داعش و ئازادكردنی موسڵیش بۆ هه‌رێمی كوردستان بایه‌خ و گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه‌ و ئه‌وله‌ویه‌تی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌".

هه‌روه‌ها باسی‌ له‌وه‌كردوه‌ كه‌ ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كراوه‌‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ڕێككه‌وتن له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی سوپای عێراقیدا كراوه.

بارزانی‌ ده‌ڵێت له‌و رێككه‌وتنه‌دا چۆنییه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ و كار و ئه‌ركی سه‌ربازیی هه‌موو هێز و یه‌كه‌ به‌شداربووه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌وردی دیاری كراوه‌ "پابه‌ندبوونی ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێم كوردستان به‌ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. "

هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ "هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو هه‌یه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی سوپای عێراقی و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌درێت كه‌ پێكه‌وه‌ نه‌هێڵین هیچ ڕووداوێكی نه‌خوازراو بێته‌ پێش".

 "هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتوون كه‌ كۆمیته‌یه‌كی باڵای سیاسی و هاوبه‌ش پێكبهێندرێت بۆ كۆنتڕۆڵ و سه‌رپه‌رشتیكردنی بارودۆخ و پێشهاته‌كان له‌ دوای ئازادكردنی موسڵ."

News Code 5944

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =