AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢١ ٢١:٤٠

وەفدی ئێران بە سەرۆکایەتی قالیباف گەیشتە پاکستان

وەفدی ئێران بە سەرۆکایەتی قالیباف گەیشتە پاکستان

میدیاکان ڕایانگەیاند کە وەفدی ئێران بەرەو پاکستان بەڕێ کەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە دوو فڕۆکەی ئێرانی بەرەو پاکستان بەڕێ کەوتوون.

بڕیارە سبەینی وەفدی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئابادی پاکستان دانوستان بکەن.

ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی
شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتی دکتۆر قالیباف گەیشتە شاری ئیسلام ئابادی پاکستان

شاندی دانوستانکاری ئێران بە سەرۆکایەتی دوکتور محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
شاندەکە لە لیژنەی ئەمنی و سیاسی و سەربازی و ئابووری و یاسایی پێکدێت. ئەگەر لایەنی بەرامبەر پێشمەرجەکانی ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان قبوڵ بکات، ئەم وتووێژانە دەست پێدەکەن.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە و عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگری و عەبدولناسر هێمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی و بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان یاوەری قالیبافن لەم سەفەرەدا.

هەروەها ڤانس جێگری سەرۆکی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا لەگەڵ ستیڤ ویتتاکاف و جیراڵد کوشنەر گەیشتووەتە ئیسلام ئابادی پاکستان.

دوای نمایشی بێ وێنەی توانست لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئامادەبوونی سەرسوڕهێنەری گەلی ئێران لە بەرگری لە وڵات، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بە ناچاری دوای ٤٠ ڕۆژ لە شەڕخوازی و تاوانکاری، و تەنانەت نەگەیشتن بە یەکێ لە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانیشیان ناچار بوون پێشنیاری ئاگربەست بکەن. ئەمریکا داوای دانوستانیشی کرد.

ئێران ئاگربەستی ٢ حەوتەیی قبووڵ کرد بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ڕێککەوتنێکی جێگەی ڕەزامەندی ئێران و میحوەری خۆڕاگری نەکرێت و ململانێ دەست پێ بکات، جارێکی دیکە ئاگر لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و هەروەها ڕژێمی زایۆنی بەردەداتەوە.

News ID 59192

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha