AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ١٧ ٢١:١٤

پەیامی نوێی ڕێبەری باڵای ئێران بڵاو کرایەوە

پەیامی نوێی ڕێبەری باڵای ئێران بڵاو کرایەوە

ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیامی نوێی ڕێبەری باڵای ئێران بڵاو کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، جارێکی دیکە دوژمنی ئەمریکی – زایۆنی کە لە شەڕی سەپێنراو لە دژی نەتەوە و جەنگاوەرانی ئازای کۆماری ئیسلامی ئێران و لە پلانە ترسناکەکانیدا ڕووبەڕووی شکستی یەک لە دوای یەک بووەتەوە، پەنای بۆ چەکی ئاسایی تیرۆریزمی زایۆنی و تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی کۆمەڵگەی هەواڵگری و ئەمنیەتی وڵات بردووە.

سەردار سەید مەجید خادەمی کە دەیان ساڵە لە بواری ئەمنیەتی و ئیتلاعات و بەرگریی وڵاتدا هەوڵی زۆری دەدا، بە نیعمەتی شەهیدبوونی گەیشتووە، بەڵام هێڵی خۆڕاگری جەنگاوەران و خەباتکاران بۆ ڕێبازی حەقیقەت و دادپەروەری لە ئێرانی ئیسلامی و ئەو هێزە چەکدارانەی کە گیانیان بەخت کرد، بووەتە هێڵێکی هێندە درێژ و دامەزراو کە تیرۆر وتاوان ناتوانێت ئایدیای جیهادی ئەوان تێکبدات.

پیرۆزبایی و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە، هەڤاڵان و فەرماندەکانی سازمانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەکەم، بە بۆنەی شەهید بوونی ئەو فەرماندە ، لە خوای گەورە داواکارم پێگەی ناوبراو بەرز بکاتەوە.

News ID 59120

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha