AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ١٥ ٢١:٤٠

سێ هۆکاری مانەوەی ئێران و خاڵێکی جێی سەرەنج

سێ هۆکاری مانەوەی ئێران و خاڵێکی جێی سەرەنج

 شەڕی ئەمریکاو ئێران وا مانگێکی تێپەڕاندو ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر لە بەرژەوەندییەکانی یەکتری ئەدەن، بە تایبەت قەوارەی زایۆنی باجی قورسی ئەم شەڕەی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێحسان یاسین زەڵمی، هۆکار زۆرن بۆ ئەوەی کە ئێران توانیویەتی بەڕەنگاری گەورەترین وڵات کە ئەمریکایە ببێتەوە، سێ هۆکارمان باس کرد لە شرۆڤەی ئەمشەوی کەناڵی ئاسمانی پەیام.

یەکەم / بڕیاری هەرزان کردنی شتە سەرەتاییەکانی ژیان لە ئێراندا،تەنانەت ئەوەی یارانەشی نەبوو بڕیاری داوە هەموو هاووڵاتیێکی ئێران بگرێتەوە، غازی سەیارەی کردوە بە ڕایگان لە هەندێ شوێن، کارەباو ئاوو خواردەمەنی هەرزانتر لە جاران دەستی هاووڵاتیان ئەکەوێ، کەس خەمی دەسکەوتی نانی نیە.

دووەم/ بڕیار پەیڕەوکردنی سیستمی لامەرکەزی تەنانەت بۆ قەزاکانیش بووەتە هۆکاری ئەوەی هەموو بەرپرسێک خۆی بەوە بزانێت چۆن ڕووبەڕووی قەیرانەکان ئەبێتەوە، کەس چاوەڕێی حکومەتی تاران نەکات و هەر شارێک حکومەتێکی هەیە بۆ بەڕێوەبردن و سەڵاحیەتی هەموو بڕیارێکی هەیە کە لە بەرژەوەندی خەڵکەکەی بێت.

سێیەم / بڕیاری لاوازکردنی دژبەرەکانی بوو کە ئێران زیاتر لە چل ساڵە کاری لە سەر دەکات، وەکوو یەکێک لە ئامادەکارییەکانی ڕووبەڕوو بونەوەی ئەمریکا، مەعلومە یەکێک لە هۆکارەکانی کەوتنی دەسەڵاتی وڵات بریتییە لە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز، کە ئێران توانیویەتی نەیەڵێت ئەو دژبەرانە بە بەهێزی بمێنێتەوە.
کەوتنی ئێران زیانی دەبێت بۆ هەموو ئەو میللەت و وڵاتانەی ئەیانەوێ ببن، بە پێچەوانەشەوە سەرکەوتنی ئێران بە سەر ئەمریکاو ئیسرائیلدا قازانجی بۆ زۆرێک لەم وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەبێ .

بەڵام خاڵێکی گرینگی تر ئەوەیە

کورد ئەڵێ قولی ڕەش و سپی لە بواردا دەردەکەوێ، بە ڕاستی ئەم شەڕە ڕووی ڕاستەقینەی قەوارەی زایۆنی و ئەمریکای زلهێزی هەڵماڵی...
پەنا بردن بۆ لە ناوبردنی حضارەت و پێشکەوتنی وڵاتانی موسڵمان نشین ئەو پەڕی بێ ئەخلاقی و بێ ویژدانییە، لە بەر ئەوەی زلهێزانی یەهودو نەسارا چاویان بە پێشکەوتنی وڵاتانی موسڵمان نشین هەڵنایەو پەنا ئەبەنە بەر ڕوخاندن و لە ناوبردنی جوانییەکان وەک چۆن پەنایان بردە بەر کوشتنی خەڵکی سڤیل و ژن و مناڵی غەززەو زۆرێک لە وڵاتانی دونیا ئیدانەشیان نەکرد.
ئەوەی داعش لە موسڵ کردنی لە ڕووخاندنی مەزارە پیرۆزەکان هیچی کەمتر نەبوو لە ڕووخاندنی درێژترین بەرزە پرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەمڕۆ ئەمریکا و ئیسرائیل کردیانە ئامانج لە تاران، تەبعەن ئەوەش داعش کردی بە فیت و دەستی ئەو زلهێزانەبوو کە داعشیان دروست کرد.

News ID 59101

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha