بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە وتەی ئەم سەرچاوە، ئەمریکا لە ڕێگای جۆراجۆری دیپلۆماتیکەوە، داخوازی لە ئێران کردووە کە دانوستان بکات و چەند پێشنیارێکی خستۆتەڕوو کە زیادەخوازانە بووە و هاوڕێژی ڕاستیی شکستی ئەمریکا لە مەیدانی شەڕ نییە.
ئێران ئەم پێشنیارانە وەک دوو جاری پێشوو لێکدەداتەوە و ئەوە بە فریوێک بۆ چڕکردنەوەی تەنگژەکان دەزانێت، ئەمریکا بە ڕاستی دانوستانی ناوێت و هێرشی سەربازی کردە سەر ئێران.
ئێران وڵامی نەرێنی داوەتەوە بە پێشنیاری ئەمریکا کە لە رێگای وڵاتێکی نێوبژیوانی ناوچەوە بە دەست گەیشتووە، ئێران ئامادەیە درێژە بە بەرگری بدات و گورزی کوشندە لە دوژمن بدات.
ئەمە بەرگرییە تا کاتێک دریژەی دەبێت کە ئەم مەرجانە بێتە دی؛
1- دەستدرێژی و تیرۆری دوژمن کۆتایی بێت
2- دۆخێک بڕەخسێت کە شەڕ جارێکی تر دووپات نابیتەوە
3- پێدانەوەی غەرامە و خەساری شەڕ بە ئێران
4- کۆتایی هاتنی شەڕ لە هەموو بەرەکانی بەرەی بەرخۆدان
5- حاکمیەتی ئێران لە سەر گەرووی هورموز مافی یاسایی ئیران بووە و دەبێت
ئەم مەرجانی ئێران جگە لەو داخوازیانەیە کە لە خولی دووەمی دانوستانی ژنێڤ خراوەتە ڕوو.
ئێران بە هەموو نێوبژیڤانی ڕاگەیاندووە کە ئاگربر کاتێک قبووڵ دەکات کە مەرجەکانی ئیران قبووڵ بکریت.
Your Comment