AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢ ٠٧:٢٨

ئێران مەرجەکانی وەستاندنی شەڕی ڕاگەیاند

ئێران مەرجەکانی وەستاندنی شەڕی ڕاگەیاند

بەرپرسێکی باڵای ئێران رایگەیاندکە ئێران بۆ وەستاندنی شەڕ شەش مەرجی سەرەکی هەیە کە دەبێ لەبەرچاو بگیردرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەرپرسێکی باڵای سیاسی و ئەمنیەتی ئێرانی کە ناوی ئاشکرا نەبووە لە گفتوگپ لەگەڵ ئەلمیادین ڕایگەیاند کە هێرشەکانی تاران لە چوارچێوەی شەڕی بەرگرانە دایە

وتیشی: ژێرخانی بەرگری ئاسمانی دوژمن لەناوبراوە و ئێستا ئێران کۆنتڕۆڵی ئاسمانی بەدەستەوەیە.

ڕاشیگەیاند هەندێ لایەنی نێوبژیوانی ناوچەیی پێشنیاری وەستاندنی شەڕیان گەیاندۆتە تاران بەڵام ئێران شەش مەرجی هەیە دەبێ بێتەدی تا شەڕ بوەستێت.

یەکەم دەبێ بەڵێن و دەستەبەرێک هەبێت کە چی دیکە ئەم دەستدرێژییە دووپات نابێتەوە، دووەم بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دابخرێت، سێهەم، غەرامەی ئەم دەستدرێژییەمان پێ بدرێتەوە چوارەم کۆتایی هاتنی شەڕ لە هەموو بەرەکانی شەڕدا بێت و پێنجەم سیستەمێکی مافەوانی نوێ بۆ گەرووی هورموز دابڕێژرێت و شەشەم دادگایی کردن و دیپۆرت کردنەوەی دەستوپەیوەندەکانی میدیا دژبەرەکانی ئێران بۆ ناوخۆی وڵاتیش لەبەرچاو بگیردرێت.

News ID 58959

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha