بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی بڕیارگەی ناوەندی خاتم الانبیا ڕایگەیاند کە هۆشداریی بە دەولەتی دەستدریژیکار و هەموو هاوپەیمانەکانی دەدەین کە بووچکترین هێرش بۆ سەر ژێرخانەکانی وزە و بەندەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، وڵامی رووخێنەری ئێمەی بەدواوە دەبێت.
جەختیشی کرد:نەوت و گازی ناوچەکە بە بچووکترین هێرش بۆ سەر ژێرخانەکانی وزە و بەندەرەکانی ئێران دەسووتێنین.
Your Comment