ئاڵ وگۆڕی دولاری بانکە دەرەکییەکان لەگەڵ ئێران ئازاد کرا

ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ ڕێکاری نوێی له‌به‌ر گرتووه‌ که‌ گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران پووچه‌ڵ بکاته‌وه‌ و به‌ستێن بۆ هاوکاری کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران خۆش تر بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئێکۆنۆمیک تایمز، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا، ڕێنوێنییه‌کی نوێی سه‌باره‌ت به‌ بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئێران بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ مۆڵه‌ت به‌ بازه‌رگانه‌کان ده‌دات تاکوو ئاڵ و گۆڕه‌ بازه‌رگانییه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ڕێگه‌ی بانکه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ ئه‌نجام بده‌ن، واتا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ نه‌چێته‌ بازنه‌ی دارای ئه‌مریکاوه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها به‌ربه‌سته‌کانی بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا گه‌ماڕۆی ئابووری داون. وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا له‌م که‌سانه‌ له ژێر ناوی "شارۆمه‌ندانی تایبه‌تی دیاریکراو" ناوی بردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئێران و گرووپی ۵+۱ له‌ ڕۆژی ۱۴ی ژوئه‌نی ۲۰۱۵ به‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی گه‌یشتن که‌ ڕێگه‌ی بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ندین گه‌ماڕۆ له‌ دژی ئێران خۆش کرد.

به‌ ڕاپۆرتی فاکس نیوز، سه‌ره‌ڕای ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی که‌ بووه‌ هۆی پووچه‌ل کردنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکانی ئێران، ئه‌مریکا هێشتا گه‌ماڕۆ یه‌کلایه‌نییه‌کانی خۆیی له‌ دژی ئێران و کۆمپانیا تایبه‌تییه‌کان پووچه‌ڵ نه‌کردووه‌ته‌وه‌. ئه‌م که‌سانه‌ که‌ له‌ ژێر ناوی که‌سانی تایبه‌ت ده‌ناسرێن، زۆربه‌یان هاوپه‌یوه‌ندن به‌ به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران و که‌یسی مافی مرۆڤه‌وه‌. ئه‌مریکا زۆربه‌ی ئه‌م که‌سانه‌ی له‌ لیستی تیرۆردا گونجاندووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا هاتووه‌ که‌ زۆربه‌ی ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه‌ که‌ ناویان له‌ لیستی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکادا نه‌هاتووه‌، گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران نایان گرێته‌وه‌ و ده‌توانن بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران بکه‌ن.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ ئێران به‌ ده‌یان جار ئیدانه‌ی ئه‌مریکا کردووه‌ که‌ پێبه‌ند نیه‌ به‌ ناوه‌ڕۆکی به‌رجامه‌وه‌.

News Code 5874

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =