بۆردمانی ژێرخانه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران/چاودێری لەسەر پلانی مووشەکی

ماڵپه‌ڕی ویکی لیکس له‌و به‌ڵگانه‌ی که‌ له‌م دواییه‌دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند لێدوانێکی هیلاری کلینتۆن سه‌باره‌ت به‌ که‌یسی ناڤۆکی ئێران کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕێد ئیت، ماڵپه‌ڕی ویکی لیکس ده‌یان به‌ڵگه‌ و زانیاریی نوێی سه‌باره‌ت به‌ هیلاری کلینتۆن بڵاو کرده‌وه‌.

له‌م درکاندنە نوێیانه‌دا، جولیان ئاسانژ، دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکی لیکس دیان به‌ڵگه‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ تێیدا هیلاری کلینتۆن باسی پڕۆژه‌ی ناڤۆکی ئێران ده‌کات. ئه‌و ئه‌م قسانه‌ی له‌ ساڵی ۲۰۱۳ بۆ گرووپێک له‌ بانکداره‌کانی وال ئێستریت کردووە. 

کلینتۆن سه‌باره‌ت به‌ ئێران پاگه‌نده‌ی کردووه‌: زۆر به‌ کورتی ده‌ڵێم؛ ئه‌گه‌ر ئێران بتوانێت ئه‌و ئامێرانه‌ وه‌ده‌ست بێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سێ به‌شی سه‌ره‌کی ئه‌وانه‌ له‌ یه‌ک شوێندا کۆبکاته‌وه‌، ده‌توانێت زۆر به‌ په‌له‌ هه‌موویان ڕێکبخات و چه‌کی ناڤۆکی دروست بکات. دواتر عه‌ره‌بستان و ئیمارات و میسریش ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ن.

ئه‌و درێژه‌ی دا: داگیر کردن و شه‌ڕی وشکانی له‌گه‌ڵ ئێران پلانێکی باش نییه‌ و ده‌بێت پلانی بۆردمانی ژێرخانه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران له‌ به‌رچاو بگرین.

ئه‌م به‌ربژاره‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا زیادی کردووه‌: هه‌ڵبه‌ت بۆردمانی ژێرخانه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران کاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت، خه‌ڵکی بۆ خۆیان شه‌ڕ ده‌که‌ن و ڕوون نییه‌ چی ڕوو ده‌دات، به‌ڵام گه‌ر ئێمه‌ ڕێگه‌ی دیکه‌مان نه‌بێت، ئاوا ناچارین که‌ پلانی بۆردمان کردنی ژێرخانه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران جێبه‌جێ بکه‌ین.

کلینتۆن سه‌باره‌ت به‌ پلانی مووشه‌کی ئێران وتی: ئه‌وه‌ی زۆر باسی لێناکرێت پڕۆژه‌ی مووشه‌کی ئه‌وانه‌. ئه‌مه‌ کێشه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌ نه‌بن تاکوو ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بێته‌ ژێر چاودێڕی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئیدی گرنگ نییه‌ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر سانتریفیوژه‌کان بکرێت یان نا.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: گه‌ماڕۆکان کاریگه‌ری زۆر خراپیان به‌سه‌ر ئێرانه‌وه‌ بووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی زۆری خه‌ڵکی ئێران، لام وایه‌ که‌ به‌رپرسانی ئێرانی له‌ به‌رانبەر لابردنی گه‌ماڕۆکان ئاماده‌ن که‌ پێبه‌ند بن به‌ به‌ڵێنه‌کانی خۆیان.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ یوکیا ئامانۆ هه‌فته‌ی ڕابردوو جه‌ختی کرد که‌ ئێران پێبه‌ند بووه‌ به‌ به‌ڵێنه‌کانی خۆی، به‌ڵام ئه‌مریکا هێشتا زۆربه‌ی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێرانی لانه‌بردووه‌.

News Code 5872

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =