AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٩ ٢٢:٢٣

هەسەدە: زیندانی پڕ لە داعشی شەدادێ شکا

هەسەدە: زیندانی پڕ لە داعشی شەدادێ شکا

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک سەبارەت بە دۆخی زیندانی شەدادێ لە باکووری سووریا ڕایانگەیاند: ئەم زیندانە شکاوە و لە دەستی ئێمەدا نەماوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، زیندانی شەدادێ کە هەزاران داعشی تێدایە، ئەمڕۆ بە هۆی هێرشی بەردەوامی هێزەکانی سەر بە دیمەشق، لە کۆنتڕۆڵی کورد دا نەماوە.

هتسەدە وتوویەتی: زیندانی شەدادێ دوو کیلۆمەتر لە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە دورە بەڵام هەرچی هێزە کوردەکان داوایان کردووە، هێزی هاوپەیمانی نەهاتووەتە یارمەتییان.

News ID 58357

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha