بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەقایی ڕایگەیاند: تۆمەت دان لە بەشێک لە هێزە چەکدارە فەرمییەکانی وڵاتێک، لە باری یاسای نێودەوڵەتییەوە، ڕەتکراوەیە و لەباری سیاسیەوە زۆر مەترسیدارە.
وتیشی:دەبینین هەندێ وڵات ئەم کارانە دەکەن، ئێران ئەمە قبووڵ ناکات و هەر جۆرە پەلاماردان یان پێوەلکاندنی ناو و ناتۆرەی خراپ بە هێزە چەکدارەکانی وڵات لەگەڵ کاردانەوەی هاوڕێژ و پێویست بەرەوڕوو دەبێتەوە.
بەقایی لە وڵامی پرسیارێکیشدا وتی: هیچ باڵوێزخانەیەک لە ئێران دانەخراوە.
هەروەها وتیشی: باس کردن لە ئیعدام و لەسێدارەدانی 800 کەس لە ئێران نابەرپرسیارانە و درۆیە.
Your Comment