AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٧ ٢١:٢٥

کاردانەوەی تاران بە پاگەندەی دڵسۆزیی ئەمریکا بۆ گەلی ئێران

کاردانەوەی تاران بە پاگەندەی دڵسۆزیی ئەمریکا بۆ گەلی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵمەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ سەر نوێنەرایەتی ئێران لە نیۆیۆرک، پاگەندەی ئاژاوەگێڕانەی واشنتۆن بۆ "دڵسوزیی بۆ گەلی ئێران"ی دزێو و دووزمانە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش درێژی هەڵمەتە نایاساییەکانی ئەمریکا بۆ گوشارخستنە سەر نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نیۆیۆرک، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی پەیامێک لە هەژماری فەرمیی ئەو وەزارەتخانەیە، ڕایگەیاند: دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر ئێران و هاوکاریکردنی ڕژیمی زایۆنی لە کۆمەڵکوژیی هاووڵاتیانی ئێرانی، هاوکاتی سەپاندنی گەمارۆگەلی نایاسایی و بەدکەڵکی لە هەڤیازیی میوانداریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، تێکڕایان ئاماژەن بۆ بەهانەدانی ڕژیمی ئەمریکا بە پرێنسیپە ئەخلاقی-مرۆییەکان و یاساگەلی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: هەوڵی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ شاردنەوەی ئەو پێشێل‌کارییانە لە چوارچێوەی درۆیینی "دڵسۆزی بۆ گەلی ئێران"، دزێو و دووزمانەییە. لە کاتێکدا لە گەمارۆ نایاساییەکان لە دژی گەلی ئێران و بەربەستە نایاساییەکان لە دژی نوێنەرایی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، راستەوخۆ پێشێل‌کەری مافی بنەمایی مرۆیی و نۆڕمە دیپلۆماتیکەکانە.

News ID 57945

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha