نێزیک به‌  ۱۳ هه‌زار پۆلیسی تورکیا له‌ کار ده‌رکران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی تورکیا لە دوورخستنەوەی ۱۲ هەزار و ۸۰۱ هێزی پۆلیسی ئەم وڵاتە کە ۲ هەزار و ۵۲۳یان فەرماندەن، لە کارەکانیان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادۆڵۆ؛  ۱۲ هەزار و ۸۰۱ هێزی پۆلیسی تورکیا بەهۆی پاگەندەی دەوڵەتی ئەو وڵاتە و ئەو تۆمەتەی کە بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیی و ئەندامێتی رێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

لەڕوونکردنەوەیەکدا کە لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی تورکیا بڵاوکراوەتەوە هاتوو کە پەیوەست بەو رێوشوێنانەی لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ماددەی دووی بڕیارنامەی ژمارە ۶۶۷ کە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت، زیاتر لە ۱۲ هەزار پۆلیسی تورکیا لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە لە بەر ئەوەی هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سەر بە گولەنن.

لەڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لەناو ئەو کەسانەی کە لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە دوو هەزار و ۵۲۳ کەسیان پلەی فەرماندەیان هەیە.
 

News Code 5790

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =