AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٥ ٢١:١٧

سپا دارودەستەیەکی ئاژاوەگێڕی لە تاران دەستگیر کرد

سپا دارودەستەیەکی ئاژاوەگێڕی لە تاران دەستگیر کرد

پەیوەندییە گشتییەکانی سپای حەزرەتی ئەبوولفەزل(دخ) لە ناسین و دەستگیریی دارودەستەی سەر بە ڕێکخراوی نفاق لە بەهارستانی تاران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی سپای حەزرەتی ئەبوولفەزل(دخ) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە ناسین و دەستگیریی دارودەستەی سەر بە ڕێکخراوی نفاق لە بەهارستانی تاران هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سپا، دوای پێوشوێن‌گرتنی شەوروژی و هەڵمەتی وردبینانەی هەواڵگرانەی سەربازانی بێ‌ناونیشانی ئیمام زەمان لە سپای بەهارستان و بە هاوکاریی دەزگای داد، ژمارێک لە دارودەستەی سەر بە ڕێکخراوی نفاق کە لە ڕۆژانی ڕابردوو دەستیان دابووە ئاگردانی حەوزەی عیلمییە، بنکەکانی بەسیج و مزگەوتەکان لە ئاستی شاری تاران دەستگیر کران.

News ID 57803

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha