AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٩ ١٤:٥٧

بڕیارنامەیەک دژی ئێران پەسەند کرا

بڕیارنامەیەک دژی ئێران پەسەند کرا

دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڕیارنامەیەک دژی ئێران پەسەند کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەشنووسی بڕیارنامەی دژە ئێران کە لە لایەن سێ وڵاتی ئورووپایی و ئەمریکاوە لە ژێر گوشاری میحوەری ڕۆژاوایی – جوولەکە پێشکەش کرا، لە کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پەسند کرا.

دیپلۆماتکارانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکت ڕایانگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە دەستەی بەڕێوەبەریی دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە 35 ئەندامی پێکهاتووە، بڕیارنامەیەکی پەسەندکرد کە تێیدا هاتووە کە ئێران دەبێت بە "هاوکاریی تەواو و دەستبەجێ" ئاژانسەکە ئاگادار بکاتەوە، سەبارەت بە دۆخی هومارکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لەسەدا 60 و دامەزراوە ئەتۆمییە بۆمبڕێژکراوەکانی (لەلایەن ئەمریکاوە لەکاتی شەڕی سەپێنراوی 12 ڕۆژە دژی تاران).

News ID 57619

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha