AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٤ ١٢:٠٣

کێ دیمەشق و کورد لە ژوورێک کۆدەکاتەوە؟

کێ دیمەشق و کورد لە ژوورێک کۆدەکاتەوە؟

واشنتۆن بەنیازە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان ئەمریکا و کورد- دیمەشق ئەنجام بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تۆماس باراک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا داوای لە مەزلوم عەبدی کرد کە جێبەجێکردنی کردەیی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازاری نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات خێراتر بکات.

تەلەفزیۆنی سووریا ڕایگەیاند: تۆماس باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سووریا و باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا داوای لە مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە، دەست بە جێبەجێکردنی کردەیی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازاری نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات بکات.

بەگوێرەی ئەو دەزگا میدیاییە، باراک کە بڕیارە لەگەڵ عەبدی کۆببێتەوە دوای ئەوەی ئەحمەد شەرع سەرۆکی خۆسەپێنەری سوریا سەردانی واشنتۆن دەکات، جەختی لەسەر "پێویستی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەی نێوان کورد و دیمەشق" کردووەتەوە.

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاند کە واشنتۆن بەنیازە کۆبوونەوەیەک لە دیمەشق لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر ئەنجام بدات و بڕیارە براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاش بەشداری بکات.

News ID 57558

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha