AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٦ ١٥:١٠

خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی کوردی فێستیڤاڵی سلێمانی گەییشتە "کوڕ"

خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی کوردی فێستیڤاڵی سلێمانی گەییشتە "کوڕ"

کورتەفیلمی "کوڕ" لە نووسین و دەرهێنانی سامان حەسەن پوور، خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی کوردی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانیەی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی 16 بۆ 24 ی ڕەزبەر بە بەشداری فیلمسازانی ناسراو لە وڵاتانی جیاوازەوە بەڕێوە چوو؛ ئەو فێستیڤاڵە کە یەکێک لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمای هەرێمە، ئەمساڵ لە 7 بەشدا ڕکابەری بەڕێوە چوو و بە گشتی 19 خەڵاتی بە بەرهەمەکان پێشکەش کرا.

کورتەفیلمی کوڕ بەرهەمی هاوبەشی ئێران و سویسڕایە و فیلیپ ڕیتلر و سامان حەسەن پوور چێیان کردووە. ئەو کورتەفیلمە چیرۆکی دایکێک دەگێڕێتەوە کە بۆ گەڕان بەدوای کوڕە سەربازەکەی دەچێتە شارێک و لە ئەو ڕێگایەدا لەگەڵ ڕازێکی گەورە بەرەوڕوو دەبێتەوە. ناوەرۆکی سەرەکی فیلمەکە، بەرەڕوو بوونەوەی نەریت و مۆدێڕنیتەیە و لەسەر پرسگەلێک وەکوو شوناسی ڕەگەزی و لێکەوتەکانی لە کۆمەڵگا نەریتیەکان باس دەکات.




News ID 57248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha