یازدەهەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان کۆتایی هات

ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتن و خەڵات کردنی کەسانی هەڵبژاردەی یازەهومین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان کەمێک پێش ئێستا لە نێزیک گۆڵی زڕێبار بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە ۸ی ڕەزبەر بە ئامادەبوونی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی فستیڤاڵی یازدەیەمی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە کەناری گۆلی زرێبار بەڕێوەچوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەریوان و چالاکانی بواری فەرهەنگ و هونەر و بەرپرسانی پارێزگا ئامادەبوون، شانۆکاران و دەرهێنەرانی هەڵبژاردە خەڵاتی تایبەتی فستیڤاڵەکەیان وەرگرت.

لەم ڕێوڕەسمەدا دوکتۆر عەلی جەنەتی وەزیری ئیرشادی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە دەفرایەتی فەرهەنگی و هونەری کوردستان جەختی کردە سەر کەم و کۆڕی لە کێشەکانی بواری شانۆ  و وتی: وەزارەتەکەیان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی هونەر و فەرهەنگ بە هەموو باڵەکانیانەوە لە پارێزگای کوردستان بگاتە باڵاترین ئاست.

جەنەتی سپاسی میوانداری خەڵکی مەریوانیشی کرد و کوردستانی بە مەکۆی فەرهەنگ و شانازی ئێران ناوبرد.

بەرێوەبەرانی فستیڤاڵەکە بە نوێنەرایەتی خەڵکی مەریوان و کوردستان جووتێک کڵاشیان پێشکەش بە وەزیر کرد و ئەویش هەر لەو شوێنە لە پێ کرد و سپاسی ئەو خەڵاتەی کرد.

News Code 5706

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =