AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٠ ١٤:٤٧

تورکیا گەمارۆی خستە سەر ئێران؛ بە بڕیاری ئەردۆغان

تورکیا گەمارۆی خستە سەر ئێران؛ بە بڕیاری ئەردۆغان

بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، و پابەندبوونی سەرۆک کۆماری تورکیا بەم بڕیارە، سەروەت و سامانی ٢٠ کەس و ١٨ ڕێکخراوەی پەیوەندیدار بە ئێران لە تورکیا داخرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئابلۆقە خستنە سەر سەروەت و سامانی ئێران لە تورکیا بە بڵاوکردنەوەیەک لە ژمارەیەکی نائاسایی ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بە فەرمی بڵاوکرایەوە.

بەم پێیە سەروەت و سامانی ٢٠ کەسی ئێرانی و ١٨ ڕێکخراوی ئێرانی لەوانەش ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، بانکی سپا، ناوەند و کۆمپانیا چالاکەکانی بواری وزەی ئەتۆمی و کەشتیوانی، لە چوارچێوەی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی دارایی نایاسایی داخرا و لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە واژۆ کرا.

ئەو کەس و لایەنانەی کە کەوتوونەتە ژێر ئەم بڕیارەوە، دەرفەتی ناڕەزایەتییان دەبێت لە ڕێگەی کۆمیسیۆنی چاودێری و هاوکارییەوە.

News ID 57043

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha