AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٨ ١٧:٤٢

عێراق چی دیکە ڕێگە نادات ئاسمانی دژی ئێران بەکار بێت

عێراق چی دیکە ڕێگە نادات ئاسمانی دژی ئێران بەکار بێت

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئیتلاعاتی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختی کرد کە بەغدا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتە بەر بۆ ڕێگری کردن لە هەرچەشنە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکی ئاسمانی وڵاتەکەی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئیتلاعاتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، جەختی کرد کە بەغدا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتە بەر بۆ ڕێگری کردن لە هەرچەشنە بەزاندنی ئاسمانی عێراق لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە.

ئەمڕۆ، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە بەغدا میوانداری مەجید میرئەحمەدی، سەرۆکی ئیتلاعاتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا هاتووە کە لەم دیدارەدا هەردوولا باسیان لە تەحەددیاتی ئەمنیی ناوچەکە و هەڕەشەکان و بابەتگەلێک کردووە کە جێی نیگەرانی هاوبەشن.

هەروەها بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش جەخت لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە.

ئەلعەرەجی لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: هەڵوێستی کۆماری عێراق ڕوون و یەکگرتووە و ڕێگە نادەین خاکی عێراق بکرێتە شوێنێک بۆ دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: عێراق سکاڵای فەرمی لە دژی ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کردووە، چونکە ئاسمانی عێراق لە هێرشی سەر ئێراندا کەڵکی لێ وەرگیراوە.

دووپاتیشی کردەوە، حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە دەستدرێژییە.

News ID 57011

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha