AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٧ ٠٦:٣٦

پێشنیاری نوێی ئەحمەد شەرع بە مەزڵوم کۆبانی

پێشنیاری نوێی ئەحمەد شەرع بە مەزڵوم کۆبانی

هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە پێدانی پێشنیاری سەرۆکایەتی ئەرکانی ئەرتەش یان وەزارەتی بەرگریی سووریا بە مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری "المجلە"، سەبارەت بە دوورنوێنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە داهاتووی سووریادا وتی: ئەو بابەتە لە چوارچیوەی دانوستانەکدا تاوتوێ دەبێت و بەپێی راگەیاندنی دەستووری سووریا، ئەرتەش لە کتیبەگەلێک پێک دێت، کەواتە دەکرێت کەتیبەگەلێک لە هەسەدەشدا ئامادە بن و بێ‌گومان یەکینە و کۆمیتەگەلی هاوبەشیش پێک دێن. بەڵام بەو هۆیەی لە قۆناغی گواستنەوەیی داین، ڕەوتی ئاوێتەبوون دەبێ پەیتایی و بەدوور لە پەلەکردن بێت.

ناوبراو هەروەها لە پێشنیارە دراوەکان بە کوردی سووریا لە میانەی دانوستانەکان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا لە لایەن هەندێک وڵاتەوە و لەوان پێدانی پۆستی باڵای دەوڵەتیی وەک پۆستی وەزارەتی بەرگری یان سەرۆکایەتی ئەرکانی ئەرتەشی سووریا بە مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە هەواڵی دا و وتیشی: سەرەڕای بوونی ئاوەها پێشنیارگەلێک، ئەوی بۆ ئێمە گرینگتر لە پۆستە کەسێنییەکان بوو، پاراستنی پێگەی ناوچەیی ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمە و هاوبەشی لە ئیدارەی دیمەشق بوو؛ هاوبەشییەک کە هەڵگری ڕەنگدانەوەی فرەچەشنیی فەرهەنگی سووریا بێت.

News ID 56986

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha