بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پێش لە سەفەر بۆ نیۆیۆرک لە سەروبەندی بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: ئەو سەفەرە کە ئێمە لە پێشماندایە، هەلێکی باشە بۆ دەربڕینی هەڵوێست و ڕوانگەکان.
ناوبراو زیادی کرد: دروشمێک کە ئەمساڵ بۆ جیهان هەڵبژێردراوە، یەکگرتوویی، پێشكەوتن بۆ هەمووانە بەڵام ئەوەی کە ئێمە لە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی جیهان و لە هەڵسوکەوتی ئەو دەسەلاتانە کە تێیدا دەیبینین، شتێک جگە لە زیادەخوازی نییە. هەندێک لە وڵاتەکان کە دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە، لە ئامێرەکانی خۆیان بۆ لەنوبردنی مرۆڤەکان بە شێوەی نامرۆڤانە کەڵکوەردەگرن.
هەروەها وتیشی: نازانم کۆمەڵگای نێودەولەتی و ئەو مرۆڤانە کە لەوێن چۆن لەگەڵ ئەو هەڵسوکەوتانە بەرەوڕوو دەبنەوە و دروشمگەلێک کە بە نااوی یەکگرتووییەوە دەدرێت، چ واتایەکی هەیە. ئایا ئەو یەکگرتووییە واتا کوشتنی کەسانی دیکە بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانی خۆیان؟ هەموو مرۆڤەکان بە هەر ئێتنیک، ڕەگەز و جیاوازییەکەوە مافی ژیانی هەیە و ئەبێ بتوانێت نیعمەتەکانی خودا بەکار بهێنێت بێ ئەوەی کە دەستدرێژ بکاتە سەر مافی لایەنی دیکە.
پزشکیان وتی: ئێمە هەوڵ دەدەین کە لە ئەو سەفەرەدا هەڵوێستی خۆمان بە پێی بیر وبڕوامان کە لەسەر ئاشتی، ئاسایش، ماف ، دادپەروەری و مرۆڤایەتی دانراوە، ڕابگەیێنین. لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە گفتوگۆ دەکەین.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لە حاڵێکدا کە دروشمی ئەمساڵ یەکگرتوویی؛ پێشکەوتن بۆ هەمووانە، بەڵام ئەوەی کە ئێمە لە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی جیهان و لە هەڵسوکەوتی زلهێزەکان دەیبینین، شتێک جگە لە زیادەخوازی نییە.
News ID 56906
Your Comment