بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
لە ساڵڕۆژی کردنەوەی قوتابخانەکان لە ساڵی نوێی خوێندندا، لە ژێر ناوی " ڕۆژی زانست و نەورۆزی زانست"، سەرۆک کۆماری ئێران زەنگی خوێندنی لێدا.
مەسعوود پزشکیان لە قوتابخانەی ئیساری کچانی سەرەتایی لە تاران وتی: ئێوەی قوتابیان دەبێ فێری کارامەیی بن و، بە یارمەتی ئەو کارامەییانە، یارمەتی بنەماڵەکەتان، خزم و کەسوکار، ناوچە، وڵات و نیشتمان لە داهاتوودا بدەن.
لە درێژەی قسەکانیدا بۆ خوێندکارانی ئامادەبوو لە مەراسیمی کردنەوەی قوتابخانەکەدا، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەگەر بتانەوێت دەتوانن هەموو ئەم کارانە بکەن، ئێمەش لە دەوڵەت هەموو هەوڵێک دەدەین و هەموو پلاتفۆرمێکی مومکینتان بۆ ئامادە دەکەین ئازیزان، بۆ ئەوەی ئێوەی خوێندکار بتوانن بگەنە ئەو جێگە و پێگەیەی کە پێویستە پێی بگەین".
Your Comment