چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ناوچه به‌ستراوه‌ به‌ ‌پرسی کوردی تورکیا

هاوسه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر پرسی کورده‌کان له‌ تورکیا چاره‌سه‌ر بێت زۆربه‌ی کێشه‌کانی ئێستای ناوچه‌که‌ و ئه‌ورووپاش کۆتاییان پێدێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، له‌ فرات نیووز، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ مارتین شولتز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا وتی: په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌توانێ ڕۆڵی کارا بگێرێت له‌ هاتنه‌دی ئاشتی له‌ تورکیا و بێ گومان به‌مه‌ش زۆربه‌ی کێشه‌کانی ناوچه‌که‌ و ئه‌وروپا چاره‌سه‌ر ده‌بێ.

ئه‌وپێشنیاره‌شی کرد که‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا لیژنه‌یه‌ک بۆ لێکدانه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێکی کۆتایی پێکبێنێت.

ده‌میرتاش هه‌روه‌ها وتی: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پارتی دادوگه‌شه‌پێدان به‌رپرسی شه‌ڕه‌کانی ناو تورکیان.

وتیشی: گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ ستراتێژی شه‌ڕی ئه‌ردۆغان وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌وانه‌ عێراق، ‌يڕێمی کوردستان، سووریا و خودی تورکیاشی گیرووده‌ی ناسه‌قامگیری کردووه‌ و ئه‌نجامی ئه‌م ناپاوه‌جێیه‌ش هاتنی ئه‌و شاڵاوه‌ ئاواره‌یه‌ ده‌بێت که‌ ڕوویان له‌ ئه‌وروپا کردووه‌ و ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا چاره‌سه‌ر بێت، کۆتایی به‌ زۆربه‌ی ئه‌م پرسانه‌ دێت.

News Code 5685

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =