AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٤ ١٧:٣٨

بزووتنەوەی فەرهەنگی "پێغەمبەری ڕەحمەت " لە کوردستان دەستی بەکار کرد

بزووتنەوەی فەرهەنگی "پێغەمبەری ڕەحمەت "
لە کوردستان دەستی بەکار کرد

سەرۆکی عەقیدەتی سیاسی فەرماندەیی ئینتزامی کوردستان لە دەسپێکی بزووتنەوەی فەرهەنگی پێغەمبەری ڕەحمەت هەواڵی دا و وتی: ئەو بزووتنەوە بە ئامانجی ناساندنی ڕەوشتی نەبەوی و تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی لە نێوان موسڵمانان لە ڕۆژانی هەفتەی یەکگرتوویی بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر حوجەتولئیسلام مەهدەویان بە ئاماژە بە دەسپێکی بزووتنەوەی فەرهەنگی پێغەمبەری ڕەحمەت لە ئاستی پارێزگا وتی: ئەو هەفتەیە هەلێکی گونجاوە بۆ ناساندن و ناسینەوەی لایەنەکانی کەسایەتی پێغەمبەر.

ناوبراو جەختی کرد ئەو بزووتنەوە بۆ هەموو خەڵک ئازادە و هیچ سنوورێک بۆ بەشداری نییە و هۆگران دەتوانن بەرهەمەکانی خۆیان لە قاڵبی شێعر، پادکەست و هتد لە ئەو بزووتنەوە فەرهەنگیە بەشداری بکەن.
News ID 56680

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha