ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: کۆمەڵەی پاپۆرینی هاوڕیزیی نێودەوڵەتی سموود بە زیاتر لە 70 پاپۆر لە 44 وڵاتی جیهان، ڕۆژی یەکشەممە 9ی خەرمانان بە ئامانجی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان، خوراک، دەرمان و گەیاندنی دەنگی گەلی فەلەستین بە کۆمەڵگای جیهانی و تێکشکاندنی گەمارۆی غەزە، پاش کۆبوونەوە لە بارسێلۆنای ئیسپانیا و گرتنەبەری ڕێگەی یۆنان، ڕووی لە غەزە نا و بڕیارە لە ناوەڕاستی سێپتامبێردا خۆیان بگەیێننە ئەو باریکەیە.

لەمناوە حەسەن ئاقاجانی نوێنەری کاروباری نێودەوڵەتی حەوزەی هونەری کە یەکێک لە بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە دەریاییەیە، بە هەواڵنێری ئاژانسی مێهری وت: سموود سێهەمین کاروانی جەماوەرییە کە بە شێوەی دەریایی بۆ بەزاندنی گەمارۆی کەرتی غەزە و ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتیی جیهانی بەرەو پرسی فەلەستین، ڕووی لەو سەرزەوینە کردووە.

وتیشی: یەکەمین کاروانی لەو جۆرە، مادلین بوو کە لە نێوان ئیتالیا و مالی لە لایەن درۆنەکانی ڕژیمی زایۆنی کرایە ئامانج. پاپۆری حەنزەلە دووەمین کاروانی دەریایی بە بەشداریی 12 چالاکی کۆمەڵایەتی بوو و ئەوانیش پاش گەیشتنە ئاوەکانی فەلەستینی داگیرکراو، لە لایەن زایۆنییەکانەوە هێرشی کرایە سەر و ئامادەبووانی قۆڵبەست و پاشان ڕەوانەی وڵاتەکەی خۆیان کرانەوە.

ئاقاجانی بە داکۆکی لە چالاکییە جەماوەرییەکان وەک تەنیا ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی غەزە و ڕزگارکردنی ژنان و منداڵانی فەلەستینی، ڕایگەیاند: سموود بە بەهرەوەرگرتن لە ئەزموونی کاروانە دەریاییەکانی پێشوو و وێڕای چەندین بەلەم و پاپۆری تر، ڕێگەی دەریایی غەزەی گرتۆتە بەر، بۆ ئەوەی گەمارۆی ئەو کەرتە بشکێنێت و یارمەتی دەرمانی و خۆراکی بگەیێنێتە دەس خەڵکی غەزە.

ئەندامی کۆمەڵەی سموود، ئاماژەی بە تەڤڵبوونی خەڵکانی ئەورووپی، ئاسیایی، ئەفریقایی و ئەمریکایی بەو کۆمەڵە لە بەندەری بارسێلۆنا: سموود بە واتای خۆڕاگری و پێداگرییە و ئێمە شایەدی بەشداریی ڕوو لە زیادبوونی ڕۆژانەی خەڵکی و لەوان ئەکتەرانی هالیڤوودیی تا چالاکانی کۆمەڵایەتییە.

ئاقاجانی بە ئاماژە بە ڕاهاتنی بەشداربووان و ئامادەبوونیان لە بەرامبەر سناریۆگەلی شیمانەیی ڕژیمی زایۆنی، ڕوونیشی کردەوە: ئەگەرچی هەڵمەتی سموود، هەڵمەتێکی جەماوەری و ئاشتیخوازانەیە، دانیشتووانی ئەم کۆمەڵە لە پێناو تێکشکاندنی گەمارۆکان و یارمەتیگەیاندن بە خەڵکی غەزە ڕاهێنایان بۆ دەکرێت.
Your Comment