AP ١٤٠٤ خەرمانان ١١ ١٠:٥٩

تەقینەوەی نەوتهەڵگر لە ڕێگای سنە-مەریوان؛ دوو کوژراو و بریندار

تەقینەوەی نەوتهەڵگر لە ڕێگای سنە-مەریوان؛ دوو کوژراو و بریندار

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نەوتهەڵگرێک لە سەر ڕێگای سنە-مەریوان تووشی کێشەی تەکنیکی دەبێت و دەبێتە هۆی تەقینەوەی نەوتهەڵگرەکە و هەر بەو بۆنەوە دووکەڵێکی ڕەش بەشگەلێک لە شاری سنەی تەنیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە وتەی سەرۆکی ناوەندی ئورژانسی کوردستان ، دوای ڕاگەیاندنی ڕووداوەکە، ئامبوڵانسێک نێردرایە شوێنی ڕووداوەکە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، دەستیان کرد بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە. لە ئەو ڕووداوەدا شۆفێری نەوتهەڵگرەکە گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە.

سەرهەمگ حەمید ڕەزا عەبدولمەلیکی سەرۆکی پۆلیسی ڕێگاوبانی کوردستان سەبارەت بە ئەو ڕووداوە وتی: نەوتهەڵگرەکە کە لە مەریوانەوە بەرەو سنە دەهات، پێش گەییشتن بە سێ ڕێیانی مەریوان تووشی کێشە دەبێت و وەردەگرێت و دەتەقێتەوە و بەداخەوە شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانی دەدات و هۆکاری ڕووداوەکەش خەریکە لێک دەدرێتەوە.


News ID 56642

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha