ته‌قینه‌وه‌ له‌ مێردین ۱۱ سه‌ربازی تورکیای بریندار کرد

تەقینەوەیەک لە مێردین به‌ کاروانێکی سوپای تورکیا بووه‌ هۆی بریندار بوونی ۱۱ سه‌ربازی سوپای تورکیا که‌ برینی ۲ که‌سیان سه‌خته‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سەرلەبەیانیی ئه‌مڕۆ دووشەممە ۵ی ڕه‌زبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز کاراوانی سه‌ربازی سوپای تورکیا له‌ شاری مێردین کرده‌ ئامانج.

تەقینەوەکە به‌ بۆمبێکی چێندراو بوو لە سەر رێگای سەرەکیی کۆسەر - دێریک لە نزیک شاری مێردین و تێدا ۱۱ سه‌ربازی تورکیا بریندار بوون.

له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ که‌ باری ته‌ندروستی دوو سەرباز له‌و بریندارانه‌ ناجێگیره‌ به‌ هۆی سەختییە.

تاوەکو ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

حکوومەتی تورکیا، پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) ‌ به‌ ئەنجامدانی تەقینەوەکان تۆمەتبار دەکات.

News Code 5652

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =