بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باراک لە لاپەڕەی ئێکس ی خۆیدا جەختی کرد: دیپلۆماسی باشترین ڕێگایە بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و گەیشتن بە چارەسەرێکی بەردەوام و ئاشتیانە، ئەمریکا شانازی بە ڕۆڵی خۆیەوە دەکات لە نێوەندگیری قەیرانی سویدا و شانبەشانی فەرەنسا بەشداری لە هەوڵەکانی ئاسانکاری بۆ یەکخستنی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سوریایەکی یەکگرتوودا دەکات.
باراک بە ئاماژەدان بەوەی کە ئایندەی سووریا لە دەستی گەلەکەیدایە، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد ئارام بگرن و ناکۆکیەکانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن نەک خوێنڕشتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سووریا شایەنی سەقامگیرییە، گەلی سووریاش شایەنی ئاشتییە.
Your Comment