بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ئابراهام حەمادە، نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو ئەندامەی کۆنگرە لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵۆم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە ڕاپۆرتێکی لە دوایین گۆڕانکاریە ئەمنی و سیاسییەکان لە کوردستانی سووریا وەرگرت.
ناوبراو وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵەکانی ژێنراڵ مەزڵۆم کۆبانێ و حکومەتی کاتی دیمەشق لە درێژەدا لەسەر ڕەوتی گەڕان بۆ تەرمی کیلا مولەر، فریاگوزاری ئەمریکی، هیوای خواست کە ئەو لە کۆتاییدا لە زێدی خۆی لە ویلایەتی ئاریزۆنا بەخاک بسپێردرێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەی ئابراهام حەمادە هاتووە: هێزەکانی هەسەدە توانیویانە مۆدێلێک لە حوکمڕانی لامەرکەزی پێک بهێنن کە تێیدا مافی کەمینەکان وەکوو مەسێحییەکان، عەرەبەکان و کوردەکان بە فەرمی بناسرێت و بپارێزرێت.
هەروەها ژنراڵ مەخزڵۆم کۆبانێ لە ئەو دیدارەدا لەسەر پێداویستی هێزەکانی هەسەدە بە کات و کەشی سیاسی بۆ تۆکمە کردنەوەی چوارچێوەی حوکمڕانی گشتی گیر لە ڕەوتی ئیستای سووریا جەختی کرد.
بە پێی ئەو بەیاننامە، خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان دیمەش و هەسەدە لە ئەم مانگە لە پاریس و بە پاڵپشتی دەوڵەتی ترامپ دەست پێبکاتەوە.
Your Comment