بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد کەرەمی، وتی: پێگەی تایبەتی سنووری مێهران وەک دەروازەی سەرەکیی جموجۆڵی زیارەتکارانی ئەربەعین و یەکەم شوێنی مەبەست بۆ ڕێبواران بە درێژایی ساڵە و زیادبوونی بەرچاوی هاتووچۆی لەم سنوورەدا دەبینین.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: سنووری مێهران هەمیشە هەڵبژاردەی یەکەمی زیارەتکاران و ڕێبوارانی ئەربەعین بووە بە درێژایی ساڵ بەهۆی ئاسانکاری و خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکراو، بەجۆرێک ساڵانە شاهیدی جووڵەی ٨ میلیۆن زیارەتکار لە ڕێگەی ئەم سنوورەوە دەبین.
پارێزگاری ئیلام بە ئاماژە بەوەی کە لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٤ تا مانگی یەکەمی سەفەر، ٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس ئەم سنوورەیان بەزاندووە، زیادی کرد: لە ئێستادا بەرزبوونەوەی ڕێژەی هاتوچۆ دەبینین بە جۆرێک کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتژمێرێکدا دەپەڕنەوە لە هەزار کەسەوە بۆ زیاتر لە ٦ هەزار کەس زیادی کردووە.
Your Comment