بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە میحوەری دیالە گەڵاڵەی دابینی ئاسایشی زیارەتکارانی حسێنی لە سەرجەم میحوەرەکان کۆ کردووەتەوە و هاوکات لە فەرمانی دەسپێکی چوونی زیارەتکاران لە دەروازەی سنووری مەنزەریەی دەرکرد.
سادق حسێنی یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبجەختی کرد کە ڕەوتی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی دابینی ئاسایشی زیارەتکاران دەستی پێکردووە چونکوو لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا هەزاران زیارەتکار لە دەروازەی سنووری مەنزەرییەوە پەڕیونەتەوە.
جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ئەمنیەتی لە سەرەکیترین ڕێگای هاتوچووی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق
فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەسپێکی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی دابینی ئاسایشی زیاترەتکارانی حسێنی لە پارێزگای دیالە هەواڵی دا.
News ID 56228
Your Comment