AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١١ ٠٨:١٨

هەڵبژاردەی نەتەوەیی باسکەی کچانی ئێران بووە پاڵەوانی ڕۆژاوای ئاسیا

هەڵبژاردەی نەتەوەیی باسکەی کچانی ئێران بووە پاڵەوانی ڕۆژاوای ئاسیا

هەڵبژاردەی نەتەوەیی خوار 16 ساڵی کچانی ئێران بۆ یەکەم جار بوونە پاڵەوانی کێبڕکێیەکانی ڕۆژاوای ئاسیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردەی نەتەوەیی کچانی خوار 16 ساڵی ئێران توانی بە سەرکەوتنی 41 بە 38 هەمبەر لوبنان لە دیداری کۆتایی کێبڕکێیەکانی ڕۆژاوای ئاسیا بۆ یەکەم جار ببێتە پاڵەوانی ئەو کێبڕکێیانە.

کچانی ئێران جگە لە بەدەستهێنانی ئەو پاڵەوانێتییە، مۆڵەتی بەشداری لە کێبڕکێیەکانی کاپی ئاسیای خوار 16 ساڵی ئاسیاشیان بەدەست هێنا. ئەمە یەکەم بەشداری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لە کێبڕکێیەکانی کاپی ئاسیا دەبێت.

News ID 56225

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha