شەشەمین بردنەوەی بێ وچانی مەنچسترسیتی

یانەی تۆپی پی مەنچێسترسیتی لە شەشەمین یاری وەرزی خۆیدا بەرانبەر سوانزی توانی سەرکەوێت.

یانەی تۆپی پی مەنچێسترسیتی لە شەشەمین یاری وەرزی خۆیدا بەرانبەر سوانزی توانی سەرکەوێت.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشبڕکێیەکانی حەوتەی شەشەمی خولی نایابی تۆپی پێ ئینگلیز ئەمڕۆ شەمە بەردەوام بوو ولە یارییەکی گرینگ دا یانەی مەنچسترسیتی لە زەوینی سوانزی توانی سێ بەرانبەر یەک سەرکەوێت.

سێرخیۆ ئاگۆئێرۆ  (۹ و ۶۵ - سزا) و ڕەحیم ئێسترلینگ (۷۷) بۆ یانەی سیتی گۆڵیان تۆمار کرد.

گوڵی یانەی سوانزیش لەلایەن فرناندۆ یۆرنتە لە خولەکی (۱۳ ) دا وەشێندرا.

ئەمە شەشەمین سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکی کوڕانی پوپ گواردیۆلا لە خولی نایایبی ئینگلیز بوو کە بووە هۆی ئەوەی ئەم یانە بە ۱۸ خاڵ لە سەرووی خشتەکەدا بمێنێتەوە. 

News Code 5617

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =