ساڵی نوێی خوێندن له‌ ئێران ده‌ستیپێکرد

سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ وڵاتی ئێران ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستپێده‌کات و قوتابیان و خوێندکاران دوای سێ مانگ پێشووی هاوینان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وانگه‌کانیان و بۆ ماوه‌ی ۹ مانگی دیکه‌ قوتابخانه‌ و زانکۆکان کرایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌یانی ئه‌مرۆ ۳ی ڕه‌زبه‌ر هاوکات له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستیپێکرد.

 هه‌موو ساڵێ ڕۆژی یه‌که‌می ڕه‌زبه‌ر قوتابخانه‌کان ده‌کرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مساڵ ڕۆژی یه‌که‌می پاییز پێنج شه‌مه‌ بووه‌ و چونکوو له‌ ئێران ڕۆژانی پێنج شه‌مه‌ و هه‌ینی قوتابخانه‌کان داخراوه‌، ئه‌مساڵ ڕۆژی سێ ڕه‌زبه‌ر یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بوو.  

وه‌زیری په‌روه‌ری ئێران ڕایگه‌یاند که‌ ۱۰۷ هه‌زار قوتابخانه‌ و ۹۴۷ هێزی په‌روه‌رده‌ ئه‌مساڵ میوانداری  ۱۳ میلیۆن و ۵۰۰ قوتابی له‌ هه‌موو ئێران ده‌بن.

زه‌نگی ده‌ستپێکی ساڵی نوێی خوێندن له‌ لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ قوتابخانه‌یه‌کی تاران لێدرا.

News Code 5595

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =