بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار فەرەج ڕوستەمی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 2 ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 14 ی پووشپەڕ، هاوکات لەگەڵ تاسوعای حسێنی، سنوورەوانان لە مەریوان لە کاتی چاوەدێری بەسەر خاڵی سنووری لە بنکەی هەنجیران لەگەڵ قاچاخچیان بەرەوڕوو بوونەوە و بە هۆیەوە یەکێک لە سنوورەوانەکان بە ناوی سولەیمان مورسەلی خەڵکی شاری بوناب شەهید بوو.

فەرماندەیی سنوورەوانی کوردستان وتی: دوابەدوای پێکدادانی سنوورەوانان لەگەڵ قاچاخچیان لە سنووری مەریوان ، یەکێک لە هێزەکانی سنوورەوانی بە ناوی سولەیمان مورسەلی شەهید بوو.
News ID 55868
Your Comment