بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی فرۆکەوانی ئێران ڕایگەیاند: ئەوڕۆ (هەینی 13ی پووشەڕ)، پاش زیاتر لە 20 ڕۆژ وەستانی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بە هۆی شەڕی داسەپاوەی ڕژیمی زایۆنی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکەمین گەشتی دەرەوەیی "فلای دۆبەی" لە ئیماراتەوە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی(رە) نیشتەوە.
ڕاشیگەیاند: نیشتنەوەی ئەم فرۆکەیە لە تاران، هێمایەکی ڕوون لە دەسەڵات، بەڕێوەبەرێتی هوشیارانە و گەڕانەوەی ئاسوودەیی بۆ کەشی ئاسمانی وڵاتە و لەوڕۆە بەدوا وێڕای باشتربوونی هەلومەرجی گەشتەکان، گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ وڵاتانی دیار و بە هاوئاهەنگیی تەواوی بەرپرسانی هاوپەیوەند دەست پێدەکاتەوە.
Your Comment