AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٢ ١٠:١٦

ئەردۆغان هەموو بەرهەڵستکارانی دەستبەسەر دەکات

ئەردۆغان هەموو بەرهەڵستکارانی دەستبەسەر دەکات

پۆلیسی توركیا، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ئیزمیر و 120 بەرپرسی سەر بە پارتی گەلی كۆماری جەهەپە، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیای دەستگیر كرد. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی ئەنادۆڵوی فەڕمی توركیا بڵاویكردەوە، پۆلیسی توركیا 120 بەرپرسی سەر بە جەهەپەی لە ئیزمیر، دەستگیر كردووە لەوانە سەرۆكی پێشووی شارەوانییەكە تونچ سۆیەر و شەنۆل ئەسڵان ئۆغڵو، سەرۆكی لقی ئیزمیری حیزبەكە.

ئەوە لەكاتێكدایە مانگی ئاداری ئەمساڵ ئەكرەم ئیمامئۆغڵۆ، سەرۆكی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ توركیا دەستگیركرا

News ID 55846

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha