بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید ئەخەوان، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، ئێستا ئاسمانی ناوەند و ڕۆژئاوای ئێران کراوەتەوە، بەڵام تەنها بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکانە.
ڕۆژی چوارشەممە، گەشتە ئاسمانییەکان وردە وردە دەستیان پێکردەوە، بەڵام لە بەشی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا سنووردار کران لە کاتێکدا لە ناوچەکانی دیکەدا بە وەستانی مانەوە، بەتایبەتی لە تارانی پایتەخت کە هەردوو فڕۆکەخانەکەی بە داخراویی ماونەتەوە.
ئاسمانی ئێران لە دوای هێرشەکەی ئیسڕائیل بە تەواوی داخرا.
Your Comment