AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٧ ١٤:٤٧

شەڕی کورد و دیمەشق لەسەر گەنم

شەڕی کورد و دیمەشق لەسەر گەنم

بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری فەڕەنسا، هاوکات لەگەڵ چڕترین وشکەساڵی شەش ساڵی دوایی و پێکدادانە ناوخۆیەکان، کوردەکان و حکومەتی ناوەندی بۆ ڕنینەوەی گەنم کەوتوونەتە کێشەوە؛ قەیرانێک کە زیاتر لە 16 ملیپن سووریایی تووشی نائەمنی خۆراک کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، دوای نزیک بە 14 ساڵ شەڕ و وێرانی، وەبەرهێنانی گەنم لە سووریا زۆر دابەزیوە و ژیرخانە کشتوکاڵییەکانی ئەو وڵاتە لەناوچووە. ڕیکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە وشکەساڵی بێ وێنە، نزیک بە 2.5 ملیۆن دۆنم لە مەزراکانی گەنمی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.


ساڵی ڕابردوو حکومەتی بەشار ئەسەد، گەنمی بە نرخی 350 دۆلار و کوردەکان بە 310 دۆلار کڕیوە بەڵام دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد دوولایەنەکە ڕێککتەونیان کرد ناوەندە کوردییەکان وردە وردە لە پێکهاتەی حکومەت تێکەڵ بێت.

ئێستا دیمەشق نرخی گەنمی لە نێوان 290 بۆ390 دۆلار لە هەر تۆنێکدا ڕاگەیاندووە و بۆ هەر تۆنێکیش 130 دۆلار خەڵاتی داناوە. لە بەرانبەردا ئیدارەی خۆسەر نرخی پێشنیاری خۆیی گەیاندووەتە 420 دۆلار و 70 دۆلار خەڵاتی.






News ID 55781

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha