AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢ ٢٠:٢١

هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە قەتەر، بەحرەین، کوەیت و عێراق

هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە قەتەر، بەحرەین، کوەیت و عێراق

فۆکس نیوز بە پشتبەستن بە "سەرچاوە ئاگادارەکان" پاگەندەی کرد کە هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی ئەمریکا لە قەتەر نزیکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ئۆپەراسیۆنی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکان لە قەتەر و عێراق لە ژێر ناوی کۆدی "بشارەت فەتاح" و ناوی کۆدی "یا عەبا عەبدوڵڵا (ع) دەستی پێکردووە.

سزای ئەمریکا دەستی پێکرد/ئێران مووشەکی ئاراستەی بنکەی ئەمریکا لە قەتەر دەکات.

باراک ڕاڤید، ڕۆژنامەنووسی زایۆنیستی ئاکسیۆس لە زاری کاربەدەستانی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە کە ئێران ٦ مووشەکی ئاراستەی بنکەیەکی ئاسمانی ئەمریکا لە قەتەر کردووە.

هەروەها لە بەحرەین و کوەیتی داوە.

دوابەدوای دەستدرێژییە سەربازییە ئاشکراکانی ڕێژیمی تاوانکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان، بە پلانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و ڕێبەرایەتیی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا (د.خ)، "فەیلەقی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی" بە کۆدی پیرۆزی یا ئەبا عەبداللە ئەلحوسێن (د.خ) لە ئۆپەراسیۆنی بەشارەتی فەتح بە هێرشێکی مووشەکی وێرانکەر و بەهێز بنکەی ئەلعودەیدی قەتەری کردە ئامانج.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە ئەم بنکەیە بارەگای هێزی ئاسمانی و گەورەترین سەرمایەی ستراتژیکی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.

تەقینەوە لە دۆحەی قەتەر
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە: چەند تەقینەوەیەک لە پایتەختی قەتەر بیستراوە.

٣ مووشەک بەر بنکەی ئەلعودەید کەوت
تا ئێستا سێ مووشەک بەر بنکەی ئەلعودەید کەوتوون.

فڕۆکە و کەشتیەکان لە ئاسمان و دەریای کەنداوی فارس دەکشێنەوە.

News ID 55709

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha