بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ئەمڕۆ دووشەممە، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە مۆسکۆ کۆبووەوە.
سەرۆکی ڕووسیا ڕاشیگەیاند: هەڵوێستی ئێمە لەبارەی ڕووداوەکانی ئێستا بە تەواوی ڕوونە، هەڵوێستی ئێمە ڕوونە و وەزارەتی دەرەوەش بە ناوی ڕووسیا ئەوانەی دەربڕی، ئێوە ئاگاداری ئەو هەڵوێستەن کە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گرتمانەبەر.
پوتین جەختی لەوە کردەوە کە دەستدرێژی ناڕەوا بۆ سەر ئێران هیچ بنەمایەکی نییە و مۆسکۆ هەوڵی یارمەتیدانی گەلی ئێران دەدات.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ڕووسیا و ئێران پەیوەندییەکی درێژخایەن و باش و متمانەپێکراویان هەیە و دەشڵێت: ئێمە بەشداریی خۆمان بۆ یارمەتیدانی گەلی ئێران هەوڵدەدەین.
Your Comment