AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢ ١٥:٠٨

پووتین: هەوڵ دەدەین بۆ یارمەتیدانی گەلی ئێران

پووتین: هەوڵ دەدەین بۆ یارمەتیدانی گەلی ئێران

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە ڕووسیا هەوڵی یارمەتیدانی گەلی ئێران دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ئەمڕۆ دووشەممە، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە مۆسکۆ کۆبووەوە.

سەرۆکی ڕووسیا ڕاشیگەیاند: هەڵوێستی ئێمە لەبارەی ڕووداوەکانی ئێستا بە تەواوی ڕوونە، هەڵوێستی ئێمە ڕوونە و وەزارەتی دەرەوەش بە ناوی ڕووسیا ئەوانەی دەربڕی، ئێوە ئاگاداری ئەو هەڵوێستەن کە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گرتمانەبەر.

پوتین جەختی لەوە کردەوە کە دەستدرێژی ناڕەوا بۆ سەر ئێران هیچ بنەمایەکی نییە و مۆسکۆ هەوڵی یارمەتیدانی گەلی ئێران دەدات.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ڕووسیا و ئێران پەیوەندییەکی درێژخایەن و باش و متمانەپێکراویان هەیە و دەشڵێت: ئێمە بەشداریی خۆمان بۆ یارمەتیدانی گەلی ئێران هەوڵدەدەین.

News ID 55703

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha