گفتوگۆی پووتین و ئەردۆغان سەبارەت بە دۆخی سووریا

سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و تورکیا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە قەیرانی سووریا و پەرەی هاوکارییەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان هاوتا تورکیاییەکەی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێگای تەلەفۆنەنەوە سەباەت بە چارەسەریی قەیرانی سووریا وتووێژیان کرد.

پەرەپێدانی هاوکارییەکانی تورکیا و ڕووسیا لە تەوەرەکانی تری وتووێژە تەلەفۆنیەکەی پووتین و ئەردۆغان بوو.

لەم پێوەندیەدا کرێملین ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و تورکیا لە ئەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا درێژەی هاوکارییەکانی مۆسکۆ – ئەنقەرە و پرسی چارەسەریی قەیرانی سووریایان تاوتوێ کردووە.

ئەردۆغان هەروەها بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی دۆمای ڕووسیای بە پووتین پیرۆزبایی کرد.

News Code 5570

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =