AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١ ١٧:٥٧

ئێران: دەستدرێژیی ئەمریکا، شەهیدی لێ نەکەوتەوە

ئێران: دەستدرێژیی ئەمریکا، شەهیدی لێ نەکەوتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور وتی: بە خۆشحاڵییەوە لە ڕووداوی شەوی ڕابردوو پاش دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر ڕێکخراوی ئەتۆمییەکانی ئێران، کەس شەهید نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیرحسێن کۆلیوەند، سەرۆکی کۆمەڵە مانگی سوور، بە ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا تەنیا لەسەدا 10ی تیمی کاردانەوەی بەپەلەی مانگی سوور هاتۆتە بەرکار، وتی: ئامادەیی ئەوەمان هەتە کە لە هەر کاتێکدا، تیمەکانمان بۆ هەر جێیەک پێویست، ڕەوانە بکەین.

کۆلیوەند وتیشی: بە خۆشحاڵییەوە لە ڕووداوی شەوی ڕابردوو، کەس شەهید نەبووە و لە نێوان 11 برینداریش، تەنیا 4 بریندار لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ئەویتر سەرپێی تیمار کراون.

News ID 55681

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha