چێرنۆبیل دووبارە ڕوودەداتەوە

لێکۆڵەران لە سەر ئەو باوەڕەن کە بەم زووانە کارەساتێکی نوێ هاوشێوەی کارەساتی هێزگەی ناڤۆکی چێرنۆبیل لە سۆڤیەت، ڕوو دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینگ، ئەگەری هەیە بەم زووانە کارەساتێکی نوێی هاوشێوەی کارەساتی هێزگەی ناڤۆکی چێرنۆبیل لە یەکێتی سۆڤیەت ڕوو بدات. ئەم بابەتە لە لایەن گرووپێکی کارناس لە زانکۆی ساسکێسی بەریتانیاوە و پاش تاوتوێ کردنی  زیاتر لە ۲۰۰ ڕووداوی ناڤۆکی ڕاگەیێندراوە. 

ئەم لێکۆڵەرانە کە دەسکەوتی لێکۆڵەینەوەکانیان لە وتارێکدا لە گۆڤاری Risk Analysis بڵاو بووەتەوە،  لە سەر ئەو باوەڕەن کە بە هەموو  ئەو هەوڵانەوە کە بۆ بەرگری لە ڕوودانی کارەساتی ناڤۆکی ئەنجام بووە،  ئەگەری هەیە کارەساتی گەورە لە جۆری چێرنۆبیل زیاتر لە یەک یا دوو جار لە ماوەی سەد ساڵ دا ڕوو بدات. هەروەها ئەگەری هەیە کارەساتی بچووکتر لە ئەو کارەساتەی کە لە ساڵی ۱۹۷۹ لە هێزگەی ناڤۆکی تری میل ئایلەند ڕووی دا، تەنانەت زیاتر لە یەک جار لە ماوەی ۱۰ تا ۲۰ ساڵ ڕوو بدات. 

لێکۆڵەران بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکان، وتارە زانستییەکان،  ڕاگەیێندراوە ڕۆژنامەوانیەکان و بابەتی ڕۆژنامەکان خەسارە بەجێماوەکانی هەر کامە لە ڕووداوەکانیان لەبەرچاو گرتووە و لێکیان داوەتەوە. بە وتەی کارناسان ئەو شێوە ستانداردەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی  وزەی ناڤۆکی بۆ پێش بینیی کارەساتەکان کەڵکی لێ وەردەگرێ تەواو نیە و پێویستە تەکنۆلۆژیەکان بۆ دروست کردنی ڕاکتۆرە ناڤۆکیەکان تەواو بکرێن.

News Code 5565

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =