ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران سەرکەوتنێکی گەورەی ساڵی ڕابردوو بوو

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ وتەدانەکەیدا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی مەکۆی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران و ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوبای به‌ ده‌ستکه‌وتی گرنگی ساڵی ڕابردوو وه‌سف کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سی ئێن ئێن، باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ هه‌فتاو یه‌که‌مین مەکۆی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ شاری نیۆیۆرک و له‌ بنکه‌ی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وتی: ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران و ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوبا  ده‌ستکه‌وته گرنگه‌کانی ساڵی ڕابردوو بوون.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ درێژه‌دا وتی: دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد جیهان ئه‌من‌ تر بووه‌ته‌وه‌، مه‌ترسی شه‌ڕی ناڤۆکی له‌ناو چووه‌ و ده‌رفه‌تی ئاشتیش زیاتر له‌ ڕابردوو ڕه‌خساوه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ئه‌منی زۆر ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی حکوومه‌ته‌کان ئازادی ڕۆژنامه‌ نووسه‌کان ته‌سکتر ده‌که‌نه‌وه‌. مێدیای ئازاد ده‌بێت چاودێڕی به‌ سه‌ر کار و باری ده‌وڵه‌ته‌کاندا بکات. ده‌بێت هه‌رجۆره‌ توندڕه‌وییه‌ک و ڕەگەز پەرەستیەک له‌ناو بچێت.

ئه‌و وتی: قه‌یرانی په‌نابه‌ران هه‌ر ڕۆژ زیاتر له‌ مێدیاکاندا ده‌بێته‌ تیتری یه‌ک. وڵاتانی به‌هێز هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو ئه‌م قه‌یرانانه‌ تاوتوێ بکه‌ن.

باراک ئۆباما زیادی کرد: شۆڕشی پیشه‌یی و سه‌رکه‌وتنه‌ به‌ ده‌ست هاتووه‌کان له‌ که‌رتی ته‌له‌فۆن و ئینترنتدا بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی له‌ جیهاندا دۆخێکی زۆر باشتریان هه‌بێت.

ئۆباما له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئامانجی سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ وڵاتانی بچووکی جیهاندا، ئه‌مه‌یه‌ که‌ به‌ر به‌ کۆچی به‌ لێشاو بگیردرێت.

ئۆباما به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ کێشه‌کانی فه‌له‌ستینی داگیرکراو بکات، وتی: ئه‌گه‌ر فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌مارگرژی ڕابگرن و ئیسڕائیلییه‌کانیش دروست کردنی شارۆچکه‌کان ڕابوه‌ستێنن، هه‌ر دوو لا ژیانێکی ئاسووده‌تریان ده‌بێت.

News Code 5556

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =