AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٤ ١٥:٢٦

هێرشەکەی ئیسرائیل بۆچی..؟

هێرشەکەی ئیسرائیل بۆچی..؟

ڕژێمی زایۆنی وەک سەگی هاری ئەمریکا پەلاماری هەموو وڵاتێ ئەدات بۆ مانەوەی خۆی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی_ ئێحسان یاسین زەڵمی: ماوەیەکی قەوارەی زایۆنی بە پاڵپشتی ئەمریکای زلهێزو خۆسەپێن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک سەگی هار پەلاماری ئەم و ئەو ئەدات، لە زۆرێک لەو هێرشانە شکستی هێناوەو وەک ڕێوی فێڵباز شتێکی تری دروست کردوە بۆ داپۆشینی ئەوەی ڕابردووی.
هێرشی ئەمشەوی ئیسرائیل بۆ سەر سەد ئامانجی دیاری کراوی ئێران و فراوانکردنی هێرشەکان بۆ زۆرێک لە شارو شارۆچکەکانی ئێران بە گشتی دوو ئامانجی هەیە.

ئامانجی یەکەم ئەوەیە شکستی غەزەی پەردەپۆش بکات و ئەوەی موجاهدانی بزووتنەوەی حەماسی ئیسلامی هێنای بە سەریاندا دایپۆشێت و لە بیری خەڵکی بەرێتەوەو وا نیشان بدات کە ئەتوانێ پەلاماری گەورەتر بدات و ئەو غەززە بچکۆلەیە ئاسان بوو لە ناوی بەرێت، لە کاتێکدا هەرچی پیلانی نەگریس و هێزی ئاسمانی و زەمینی هەبوو بە کاری هێنا بۆ لە ناو بردنی ئەو کۆمەڵە موسڵمانە کەمەی غەززە بەڵام نەیتوانی و خۆی شکستی هێنا.

ئامانجی دووەمی دروستکروونی ترس و بیمە لە دڵی میللەتانی ئێران و نەمانی ئەمنییەت و ئاسایشی ئیران و بێهیوا کردنی گەلانی ئێران لەوەی حکومەتەکەیان ناتوانی ئاسایشی وڵاتەکەیان بپارێزێت، ئەم ترسەش دڵدانەوەی میلەتەکەی قەوارەی زایۆنییە خۆیەتی کە ئەیەوێ پێیان بڵێت ئەوەتا زۆرێک لە وڵاتان ناتوانن ئەمنییەت و ئاسایشی وڵاتەکانیان بپارێزن، تەنها قەوارەی زایۆنی نەبوو کە نەیتوانی ئەمنییەتی وڵاتەکەی بپارێزێت.
هیوادارم ئەم شەڕەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ئێران بە خێر بۆ وڵاتانی دراوسێ و نزیک لە ئاگرەکەوە تەواو بێت پرشکی ئەو ئاگرە دوور بێت لە هەموو مەزڵوومانی بێ تاوان.

News ID 55464

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha